بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهای دۆلار بەرامبەر
بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی
لە دابەزینکرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە
بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینارە،
دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
- نرخ ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٩ هەزار و ٨٥٠
دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار
دینارە.