حکومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سەری ساڵ روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێم دەربارەی پشووی سەری ساڵ لەسەرجەم دام و دەزگا حكوومییەکان رایدەگەیەنێت" تا ئێستا پشووەكان دیاری نەكراون". 

جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەوەی كە بڵاوكراوەتەوە كە رۆژی (٢٥ تا ٢ی ١) لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە و خوێندنگەكان دەبێتە پشووی فەرمی ڕاست نییە". 

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دواتر حكوومەت بە فەرمی پشووی سەر ساڵ  بڵاودەكاتەوە. 

لە ڕۆژژمێری فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، ڕۆژانی ٢٥ی ١٢ و ڕۆژی ١ی کانوونی دووەم پشووی فەرمی دەبێت، هەردوو ڕۆژەكەش كەوتوونەتە ڕۆژی شەممە.


PM:03:14:16/12/2021