وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای ههولێر هۆشداری بە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەدات و رایدهگهیهنێت" سەرجەم ئهو رێگایانهی کە هەولێر بە دەورووبەری دەبەستێتەوە، کراوەن و کێشەیان نییە".
فازڵ حاجی وتهبێژی پۆلیسی هاتووچۆی ههولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ئهو رێگایانهی هەولێر بە دەورووبەری دەبەستێتەوە، کراوەن و رێگاكان کێشەیان نییە، تەنیا رێگای هەولێر پیرمام نزیک شهقامی (١٥٠) مەتری و رێگای کۆنی بنەسڵاوە، ئاویان لێ کۆبووهتهوه".
فازڵ حاجی لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، کە لە حاڵەتی زهروور نەبێت رێگاکانی دەرەوە بەکارنەهێنن، بە تایبەت رێگاکانی باکووری هەولێر، چونکە مەترسی بارانی بەخوڕ و لە ناکاو هێشتا بوونی هەیە، هەروەها لە كاتی بارانبارینی به خوڕ ئەگەری داڕمانی شاخەکانیش له ئارادایه.