وێنە.. تەرمی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی دارەتوو دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاوڵاتییەکی تری دانیشتووی ناحیەی دارەتوو لەژێر پردی (١٢٠) مەتری شاری هەولێر دۆزرایەوە.

بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن تیمی ڕزگارکردن لە ژێر پردی (١٢٠) مەتری تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ئومێد ثامن عەبدوڵا) لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١) دۆزرایەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، ناوبراو داینشتووی گەڕەکی دارەتووی پارێزگای هەولێر بووە و ئەمڕۆش لە ناو پاشماوەی لافاوەکەی هەولێردا دۆزراوەتەوە.



PM:04:01:17/12/2021