هەڵەبجە.. گەنجێکی تەمەن (٣٧) لە ماڵەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن (٣٧) ساڵ لە ماڵەکەی خۆی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی پیرمحمدی پاریزگای هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن (٣٧) ساڵ بەناوی (ئوسامە جەبار محمد) کە پیشەی سەرتاشە لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسی و کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا".

ئەوەشی خستەڕوو، تیمی بەڵگە و تاوان و بنکەی پولیسی هەڵەبجە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

ئێوارەی دوێنێش پێنجشەممە گەنجێكی دانیشتووی گوندی ئامۆکانی سەر بەشارەدێی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بە هۆکارێکی نادیار بە فیشەک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.



PM:04:34:17/12/2021