بۆ شەڕ لەگەڵ داعش
پەیەدە: لە هەر خێزانێک دەبێ یەکێکیان چەک هەڵگرێت

پارتی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە) ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کە، دەبێ هەر خێزانێکی دانیشتووی سنووری کانتۆکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کەسێکی، جا پیاو بێ یان ژن بێت، بنێرێتە ڕیزی یەپەگەەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا كە ئەمرۆ بڵاوكراوەتەوە، ئەنجوومەنی یاسادانانی ئەو کانتۆنە، بڕیاری دا، لە کۆی چین و توێژەکان دەبێ هەر خێزانێک یەکێک لە ئەندامانی کە تەمەنی لە نێوان 18 تا 30 ساڵی بێ، بنێرێتە ڕیزەکانی (یەپەگە) هێزی چەکداریی پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە)-ەوە.

بەیاننامەکە ڕوونی کردووەتەوە کە، بۆ ژنان ئەو ئەرکەی لە ریزەکانی یەپەگەدا پێیان دەسپێردرێت، خزمەتکردن بۆ ماوەی شەش مانگ دەستنیشان کردووە و دەتوانن لە ماوەی ساڵێکیشدا ئەو ئەرکەیان بە جێ بێنن، بەڵام بۆ قوتابیان دوو ساڵە.




PM:06:06:13/07/2014