کەمێک پێش ئێستا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى ئەو شارەی ئاشکراکرد و وتی" كوی گشتی ئهو زیانهی لافاوهكهی ههینی رابردوو به خهڵكی شارەکەی گهیاند (٢٠ بۆ ٢١) ملیار دینار دهبێت".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئاو چووەتە (٢٥٠٩) ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، (٤٠٢) خانوو زیانمەند بوون، (٨٦٧) ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین، (١٥٣) دووکان و مارکێت زەرەرمەند بوون".
ئەوەشی خستەڕوو، (١٢) کەسیش گیانیان لەدەستداوە و تائێستا تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە.
پارێزگارى هەولێر ئاشکراشیکرد، کۆی ئەو پارەیەی خەمڵێنراوە بۆ زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر (٢٠ بۆ ٢١) ملیار دینار دەبێت.
ئومێد خۆشناو باسیئ لەوەشکرد، بۆ رێزگرتن لە گیانى قوربانیانی لافاوەکە و ئەو زەرەر و زیانانەى بەر هاوڵاتیان کەوتووە و رووحى ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتیانەى کە لە ماوەى رابردوو بە دەستى چەکدارانی داعش شەهید بوون لە شەوی سەری ساڵ هیچ بۆنەیەکى فەرمى ئەنجام نادەین.