یەكەم كارمەندی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە کاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" كارمەندێكی پرۆژەی پێوەری زیرەك لە كاتی كاركردنی بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە كارمەندێكی كۆمپانیای پێوەری زیرەك بەناوی (ئیحسان محێدین خوسرەوی) كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە لە كاتی كاركردنی لە گەڕەكی چوارچرا لە حاجیاوا بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.  

ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری چۆنیەتی كەوتنەوەی رووداوەكە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لێژنەی سەلامەی پیشەیی راسپێردراوە  بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.  



PM:06:41:20/12/2021