ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک مامۆستایەک بە هۆکارێکی نادیار لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی یەکی حوزەیرانی پارێزگای کەرکوک مامۆستایەک بە هۆکارێکی نادیار لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، مامۆستاکە ناوی (ع، ح، ب) بووە و تەمەنی (٤١) ساڵ بووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەرکوکە.
هاوکات تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و چەکدارەکانیش بەرەو شونێکی نادیار هەڵهاتوون.