چەند پارێزگای کوردستان ئەمشەو شەختە دەبێت
کەشوهەوای ئەمشەو، یەک شەممەی کوردستانی گەورە زۆر سارد و شەختە دەبێت و چەند شارێک چەند پلەیەک دادەبەزێت بۆ ژێر سفرەوە.
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمشەو پلەی گەرمای شاری سلێمانی -٢ پلە دەبێت، دهۆک هاوشێوەی سلێمانی دەبێت، هەولێر -١ دەبێت، کەرکوک ١ پلە دەبێت.
لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە، پلەی گەرمای ئاماد -٤ پلە دەبێت، لە کرماشان و سنەش بە هەمان شێوە -٤ دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کەشناسی هەرێم و عێراق و پسپۆرانی ئەو بوارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە رۆژی پێنج شەممەوە سەرلەنوێ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
PM:09:13:26/12/2021