ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: داوای فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان کردووە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، داوای فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە هێزەکانی هاوپەیمانان کردووە بە مەبەستی کەم کردنەوەی مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەم، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیاکانی پارتی راگەیاند " داوای فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە جۆری (ئێیرۆ ڤایرۆمێن ئاڕ کیو ٢٠ پوما)مان لە هێزی هاوپەیمانان کردووە، کە فڕۆکەیەکی قەبارە مامناوەندە و بە پاتری کار دەکات".

وتیشی " ئامانجمان لە داواکردنی ئەو فرۆکەیە، کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داعشە لە ناوچەکە و بۆ ئەوەی بتوانین جموجۆڵەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکە دیاری بکەین بەردەوام ئاگاداربین لە نوێترین پێشهاتەکانیان".

 




PM:10:44:28/12/2021