کۆبوونەوەی بارزانی‌و عەبدوڵا گویل دەستی پێکرد

كەمێك پێش ئێستا مەسعود  بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان‌و لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەنكەرە کۆبوونەوە.

ئەمرۆ دووشەممە شاندێكی‌ هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی‌، مەسعود بارزانی ئه‌مرۆ سه‌ردانی‌ توركیا ده‌كات‌و هەریەکە لە عەبدوڵا گوڵ و ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان مه‌سعود بارزانی و شاندی یاوەری لە دەستپێکی سەردانەکەی سەرەتا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ لە کۆشکی چانکایا کۆدەبێتەوە.

دواتر بارزانی و شاندی یاوەری کە پێکھاتوون لە جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی، وەزیری دارایی رێباز محەمەد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبنەوە.




PM:02:29:14/07/2014