بەرپرسێکى دیاری حکومى لە شاری سلێمانى کۆچی دواییکرد

ئەندازیار جەمال محمد ڕەزا بۆسکانی، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتى ئاوەدانکردنەوەى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەندازیار جەمال حمە رەزا بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. 

ئەندازیار جمال حمە رزا ماوەی زیاتر لە (٤٤) ساڵ خزمەتى هەبووە لە بواری ڕێگاوباندا لە ساڵی (١٩٨٣) وە دامەزراوە لە ساڵی (١٩٩٨) پلەی بووەتە خەبیر و لە ساڵی (٢٠٠١) تا ساڵی (٢٠١٤) بەڕێوبەری چاکردنەوەی ئامێرەکان و لە ساڵی (٢٠١٤ تا ٢٠٢١) بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی بووە.



PM:12:41:29/12/2021