وێنە.. گەنجێکی دیکە بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەستدا

لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەم، سەرچاوەیەک بە (سپی) رایگەیاند "گەنجێک بە ناوی عومەر کەریم لە قەزای دووبزی سەر بە پاریزگای کەرکوک بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەستداوە".

وتیشی " گەنجەکە تەمەنی ٢١ ساڵە و خانەوادەکەی کارگەیەکی بلۆکیان هەیە و ناوبراو هەر لەوێش کاریکردووە، شەوی رابردوو بەهۆی سەرماوە دوو زۆپای بردووەتە ئەو ژوورەوە کە تایبەت بووە بەخۆی و نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی بە مردووی دۆزراوەتەوە".





PM:04:32:29/12/2021