پسپۆرێکی بواری کەشناسی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە چەند شارێکی عێراقی باران دەبارێت.
سادق عەتیە لە راگەیاندنێکدا پێشبینی دەکات کە ئەمشەو زۆربەی وڵات هەورەو ئەگەری بارانبارین لە بەرەبەیانی سبەی پێج شەممە لە باشور و رۆژئاوای وڵات و بیابانیش لە باشوور لە هەندێک شوێن لێزمە دەکات.
ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەگەری ئەو باران بارینە سەرجەم شارەکانی عێراق دەگرێتەوە بە بەغداو شاری واستیشەوە.
باران بارینە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز دەبێت و لە هەندێک شوێندا بە لێزمە دەبارێت، بەڵام بارانبارینەکە لە شەوی پێج شەممەدا دەوەستێت.