پێنج کەس بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد پێنج کەس بە تۆمەتی ڕاو کردن دەستگیرکراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕایگەیاند " بە مەبەستی رێگریکردن لە راوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوەییەکان، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان توانیویانە لە سنووری گوندی زیەکەی سەر بە ناحیەکە، ٥ کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر بکەن".

وتیشی " لەکاتی دەستگیرکردنیاندا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر دوو چەکی جۆری تاپڕ و دوو لایت، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە، هەروەها "  پەڕاوی لێکۆڵینەوە ئامادەکراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبارەکان".




AM:10:02:30/12/2021