لە پەیامی سەرۆکی هەرێم، نێچرڤان بارزانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە ئاماژە بۆ بەرێکردنی دوو ساڵی سەخت لە سایەی کۆرۆنا و قوربانییەکانی کۆچ و شەڕی " تیرۆر " دەکات.
لەو پەیامەدا سەرۆکی هەرێم گەشبینە بە ساڵی ئایندەو داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەلایەنەکان دەکات.
دەقی پەیامەکە..
ساڵی تازه‌ی زایینی له ته‌واوی گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌تی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان، گه‌نجان و له كوردستانییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له گه‌لانی عیراق و له جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم ساڵی خۆشی و كامه‌رانی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كاندا و كۆتاییهاتنی په‌تا و ناخۆشی بێت. ئومێد، ئاسووده‌یی، سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن بۆ مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهاندا به هۆی په‌تای كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانییه‌وه، دوو ساڵی سه‌ختمان به‌ڕێكرد. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام بووین، ڕووداو و به‌سه‌رهاتی دڵته‌زێنی كۆچ و كاریگه‌ریی خراپی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و لافاومان بینی. هاوسۆز و هاوخه‌می خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م كه ئازیزانیان له ده‌ست دا و به ڕێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. سوپاسی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رگه‌ی قه‌یران و كێشه‌كانیان گرتووه.
تێبه‌ڕاندنی سه‌ختی و ته‌حه‌دییه‌كان، پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و قه‌واره‌ی فیدرا‌ڵیی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، كار و به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی له هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌خوازێت.
له عیراقیش به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه، تێگه‌یشتنی واقعی و ئیراده‌ی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، یه‌كترقبووڵكردن و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌مووان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای دروست پێویسته، كه متمانه و ئارامی و سه‌قامگیری بگێڕێته‌وه و به ژیان و گوزه‌رانێكی باشتر بۆ هه‌مووان له ئێستا و داهاتووی خۆیان دڵنیا بن.
سوپاسی هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دۆستان ده‌كه‌ین كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا پشتگیری و هاوكارییان كردین. چه‌مك و به‌های هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه و پێكه‌وه ده‌بین. وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شین و وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری له عیراق و ناوچه‌كه ده‌مێنینه‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و فره‌یی ده‌بێت.
به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه له ژیان و ساڵێكی تازه و داهاتوو ده‌ڕوانین و ساڵی نوێ له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2021/12/31