" دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەستپێدەکات "

دابەشکردنی مووچەی مانگئ ١٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سبەی یەک شەممەوە ٢ ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند لە سبەی یەک شەممەوە مووچەی مانگی ١٢ ی کانوونی یەکەم کە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە دواکەوت دەستپێدەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانە یەکەم وەزارەت کە مووچە وەربگرێت، وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

مووچەی ئەم مانگەش بە بێ لێبرین دابەشدەکرێت.

لەو دەمەوەی حکومەتی بەغدا مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە هەرێم لە ٢٥ ی هەموو مانگێکەوە دەستە بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەلآم چەند مانگێکە بەهۆی دواکەوتنی ناردنی پارەکەی بەغداو دواکەوتنی کۆکردنەوە داهات دابەشکردن دوا دەکەوێت. 





PM:12:13:01/01/2022