بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئەو هاوبەشانەی ئاو لە پرۆژەی ئاوی (تەقتەق ـ کۆیە)وە وەردەگرن ماوه‌یه‌ك بێ ئاوده‌بن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی قەزای كۆیه لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر پرۆژه‌ی ئاوی (ته‌قته‌ق ـ كۆیه) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی لێكترازانی بۆری ئاوی سه‌ره‌كی له هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو، پڕۆژه‌كان راگیراوە.
لەبارەی وادەی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه ئاشكرایكردووە، له ئێستادا تیمی چاككردنه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردندان، داواش له‌و هاوبه‌شانه دەکەین، كه به‌هۆی راگرتنی پرۆژه‌ی ئاوی (ته‌قته‌ق-كۆیه) بێ ئاو ده‌بن، وریای به‌كارهێنانی ئاو بن.