په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماری كار و چالاكییه‌كانی
دوو وه‌رزی كۆبونه‌وه‌كانی سالی ٢٠٢١ی بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌رله‌مانی كوردستان،
پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی ٨ی مادده‌ی ١٨، له په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی
په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی دوو وه‌رزی گرێدانی
ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانیش، له‌و ماوه‌یه‌دا ٣٢ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پەرلەمانی کوردستان، ١٢بابه‌تی
گشتی بۆ گفتوگۆ خراونه‌ته به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كان و نۆ بیرۆكه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانه‌وه پێشکەشکراوە.
له‌وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌می دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان،
چوار، راسپارده ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراون، هه‌روه‌ها هەشت فه‌رمانیش له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه ده‌كراوه، كۆی گشتی بریاره‌كانیش ١٢بڕیاربون، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی
بۆ ٢٠ پرۆژه‌یاسا كردووه و سه‌رجه‌میانی په‌سه‌ندكردوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی ئەوەشکراوە، ٣٩
جار وه‌زیر و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان
ئاماده‌بون، هه‌روه‌ها ١١٧ جاریش سه‌رۆكی ده‌سته و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و راوێژكاران ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كان بوون.