ڕێکخەری ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر كشانهوهی له حكومهت و حكومهته خۆجێیهكان ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایدهگهیهنێت" هەر کاتێک بڕیاری کشانەوە لە حکومەت درا ئەوا تیمەکانمان پێوەی پابەنددەبن".
ڕێکخەری ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئهمڕۆ یهكشهممه له روونكردنهوهیهكدا رایگهیاند" لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ و دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە بەشێک لە کۆڕ و کۆبونەوە حزبی و جەماوەرییەکاندا، بە تایبەت لە سۆشیال میدیا و ناوەندە میدیاییەکاندا قسەو باسێکی زۆر لەسەر هۆکار و ئەنجامە چاوەڕوانکراو و نەکراوەکان کراو لەم چوار چێوەیەدا مەبەست و بێ مەبەست ڕوی قسە و ڕەخنەکان لە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە (خانەو جڤاتەکان) و تیمیەکانی حکومەت (هەرێم، خۆجێی)یە".
ئەوەشی خستەڕوو، چەندین هۆکاری بابەتی و خودی لە پشت ئەم ئەنجامە خراپەوە بوون، سەبارەت بە ئەندامانی بەڕێزی خانەی راپەڕاندن و جڤاتەکان وەک ئاشکرایە هەر زوو ئەندامانی خانە و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دەستیان لە کارکێشایەوە، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەوڵی دیاریکردن و هەڵبژاردنی دەستەیەکی کاتیدایە بۆ سەرکردایەتی کردنی بزوتنەوەکە.
ڕێکخەری ژوری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لهوهشكردوه، سەبارەت بە تیمەکانمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێیەکان، جەخت لەوە دەکەینەوە کە تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ مانەوە لە حکومەتدا یان کشانەوە، هاوڕێیانمان لە حکومەتدا نوێنەرایەتی گۆڕان دەکەن و ئەرکی فەرمی بەڕێوەدەبەن، هەر کاتێکیش بڕیاری کشانەوە لە حکومەت درا ئەوا تیمەکانمان پێوەی پابەند دەبن.