ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی
کانوونی دووەم، سەرمایە دارو کەسایەتییەکی ناسراوی شاری سلێمانی بە تۆمەتی
بڕینەوەی دار لە سەیرانگای مێرگە پان دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار
بە (سپی) ڕاگەیاند "ئەوکەسە کەسێکی دیار و ناسراوە و بە هۆی پابەند نەبوونی
بە ڕێنماییەکان و سەرپێجی کردنی یاساکانی داربڕینەوە دەستگیر کراوە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی
دەست (سپی) کەوتووە ئەو کەسە براوەتە نەخۆشخانە تا پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجام
بدرێت و ئەمشەو لە بەندینخانە دەمێنێتەوە.
پێدەچێت سبەینێش بە
بڕیاری دادوەر بە کەفالەت ئازاد بکرێت.