کچێکی ١٥ ساڵ بە دەمانچە خۆی دەکوژێت

كچێكی ١٥ ساڵ به‌ فیشه‌كی ده‌مانچه‌ی باوكی  خۆی دەکوژێت، پۆلیسیش جەخت لەسەر رووداوەک دەکاتەوە کە خۆکوژییە.

 مقه‌ده‌م  عه‌لی جەمال قدووری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢ ی کانوونی دووەم، لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار کچێکی تەمەن ١٥ ساڵان بەناوی (ب . و. ع ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو".

هەروەها دەشڵێت " بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەکی نەبووە لەماڵەوە بەدەمانچەکەی باوکی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو‌، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پێش گەشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.




PM:09:18:02/01/2022