مەسعود بارزانی لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و چۆنێتیی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە سەلاحەدین پێشوازی لە مەحموود مەشهەدانی کرد کە بڕیارە لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئەوەی کە لە هەموو پەرلەمانتارەکانی دیکە بەتەمەنترە، سەرۆکایەتی دانیشتنەکە بکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی هەر سێ پرەنسیپی هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی کراوەتەوە، هەروەها دەبێت رەچاوی مافەکانی هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکرێت".
هەر ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حەسەن ئەلعەزاری کرد، لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ یهكهم كۆبوونهوهی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مهحمود مهشههدانی كاندیدی دهرچووی هاوپهیمانی عهزم وهك به تهمهنترین پهرلهمانتار بەڕێوەبچێت.