یەكێتی پیاوان: ساڵی رابردوو 68 كەس خۆیان كوشتووە



یەكێتیی پیاوانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو 68 كەس خۆیان كوشتووە و 521 سكاڵا دژی ژنان و توندوتیژیش بەرامبەر پیاوان تۆماركراوە.

بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان بە (سپی)ی راگەیاند، ساڵی رابردوو 68 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان تۆماركراوە، لەگەڵ 6 حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنان بە هاوكاری كەسانی دیكە، هەر لەو ماوەیەشدا 521 جۆری سكاڵا و توندوتیژی لە سەرجەم لق و ناوچەكانیان تۆماركراون.

جۆری توندوتیژییەكان (31 دەركردنی پیاوی بەتەمەن، 47 ناپاكی هاوسەریی، 8 توندوتیژی جەستەیی، 199 دەستوەردانی كەسوكار لە ژیانی هاوسەریدا، 11 حاڵەتی گوشاری دەروونی و سێكسی و ئابووری، 6 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچە، 219 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی منداڵ دوای جیابوونەوە).





PM:09:45:04/01/2022