پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێم تۆمار کرا
وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکرای کرد کە پێنج حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕدراوی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
ئەو پێنج حاڵەتە کە لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە، وەک وەزیری تەندروستی ئاماژەی بۆ کردووە لە دەرەوەی ولآتەوە گەڕاونەتەوە.
لە بەغداش وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند چەند حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن تۆمار کراوە.
بەپێی دوا زانیاری زانستی لەسەر جۆری گۆڕدراوی ئۆمیکرۆن بەرێژی ٧٠٪ گۆڕدراوەکانی تری کۆرۆنا خێراترە لە تووشبوونی هاوڵاتییاندا.
PM:06:20:06/01/2022