به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر به زوویی كێشه‌ی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، دوورنیه تووشی كاره‌ساتی گه‌وره بین".
داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری سلێمانی ئەمشەو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بە ناونیشانی (شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا له‌به‌ر ده‌رگای سلێمانیه) نوسیوویه‌تی" دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ژماره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌مبوه‌وه و قاوشه‌كانی كۆرۆنا چۆڵ بوون، له ئێستادا دهستمانكردوهتهوه به پاككردنه‌وه و ته‌عقیمكردنی قاوشه‌كان وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا كه پێشبینیده‌كه‌ین دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه ده‌ستپێبكاته‌وه".
راشیگه‌یاندووە" تاكه ڕێگه بۆ خۆپاراستن وه‌رگرتنی ڤاكسینه، ئه‌وانه‌ی پێش شه‌ش مانگ دوو ژه‌مه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه ده‌توانن ژه‌می سێیه‌م وه‌ربگرن".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌داخه‌وه دۆخی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی زۆر خراپه، ئه‌گه‌ر به زویی كێشه‌ی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، دورنیه توشی كاره‌ساتی گه‌وره بین.