بڕیارە هەفتەی ئایندە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی هەرێمی کوردستان دەست بە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم بكرێت و تاقیكردنەوەكانیش بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی (١٠)ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی خوێندن دەستپێدەكات و ماوەی (١٠) ڕۆژ دەخایەنێت".
ئاشكراشیكرد، دوای تاقیكردنەوەكان سێ ڕۆژ وەك پشوو دەدرێتە ناوەندەكانی خوێندن كە ڕۆژەكانی (٢٢ و ٢٣ و ٢٤)ی ئەم مانگە دەگرێتەوە.