ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز بە گوڕی (٤.٥) پله‌ی رێخته‌ر له پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری روویدا و زۆربه‌ی هاوڵاتیانیش هه‌ستیان بە زەمینلەرزەکە کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (٩:٢٩) خولەکی ئەمشەو دووشەممە لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی (٤.٥) پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی (١٠) کم و پانی (٣٠) کم، هاوکات ناوەندی زەمینلەرزەکە قەزایی چەمچەماڵ بووە و له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هاوڵاتیانیشه‌وه هه‌ستی پێكراوه.