حاکم رزگار محەممەد ئەمین ئەو دادوەرەی دادگای سەدام حسێنی کرد خۆی بۆ پۆستی سەركۆماری نوێی عێراق كاندید دەكات.
حاكم ڕزگار حهمه ئهمین دادوەر و کەسایەتی سەربەخۆ (دادوەری کەیسی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق) ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سیڤیم ئامادهكردووە و پێشكهشى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى دهكەم و خۆم بۆ پۆستى سهرۆكى داهاتووی كۆمارى عێراق كاندید دهكەم".
ڕزگار محەممەد ئەمین ناسراو بە حاکم ڕزگار لە دایکبووی ١٩٥٧ لە شاری سلێمانی، حاکم ڕزگار یەكێکبووە لەو دادوەرانەی کە بەشداربووە لە پڕۆسەی دادگاییکردنی سەدام حسێن، خوێندنی تا ئاستی پێش زانکۆ لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان لە بەغدا زانکۆی یاسا و سیاسەتی خوێندووە.