بەرپرسێكی وەزارەتی
كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەكوردستان بەهۆی ئەو
بارانەی باریوە پەڵەی داوە، هەرچەندە بارانبارینیش بۆ جوتیاران كەمێك دواكەوتووە،
بەڵام بەگشتی بۆ بەروبومی كشتوكاڵی هەر باشە.
رزگار حەمەخدر، راوێژكار
لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە (ٍسپی) راگەیاند، بەهۆی
ئەو بارانەی باریوە پەڵەی داوە كە بۆ لایەنی كشتوكاڵ گرنگە، چونكە لە ٨٠ ملیمەتر زیاتر
باران باریوە، بەڵام بارانبارین بۆ جوتیاران كەمێك دواكەوتووە، بەڵام بەگشتی بۆ بەروبومی
كشتوكاڵی هەر باشە.
سەبارەت بەوەی ئەمساڵ
مەترسی دروستبوونی وشكەساڵی نییە، ناوبراو روونیكردەوە، وشكەساڵی و بارانبارین بۆ
كشتوكاڵ دوو شتی جیاوازن، وشكەساڵی ئەوەیە سەرچاوە ئاوییەكان ببوژێتەوە و كەمیەتی
ئاوی گونجاو هەبێت بۆ خواردنەوە و ئاژەڵ و كشتوكاڵ.