بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەک ڕوویدا

ئەمشەو سێشەممە ١١ی کانوونی دووەم، بومەلەرزەیەک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان روویدا و بەگوێرەی زانیارییەکان بەهێزی بومەلەرزەکە بە گوڕی ٣ پلەی رێختەر بووە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دهۆکیش بڵاویکردەوە، ئەمشەو بومەلەرزەیەک لە سنوری پارێزگای دهۆک روویداوە و بەشێک لە دانیشتوان هەستییان پێکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە ٢ پلەی رێختەر بووە و چەقی بومەلەرزەکە قەزای تلکێف بووە.


شەوی ڕابردوو چەند بومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و سلێمانی روویدا و بەهۆی بەهێزیشییەوە یەکێک لە بومەلەرزەکان لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکرا.





AM:12:12:12/01/2022