فواد مەعسوم نامەیەکی نهێنی بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەنێرێت

‌د. فواد مەعسوم
ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی د. فواد مەعسوم نامەیکی نهێنی لەسەر پرسی دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆماری عێراق و پۆستەکانی بەغدا کە بەر یەکێتی دەکەون، بۆ مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی دەنێرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە ناوبراو لە نامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەو سیفاتانە دەکات کە پێویستە لەو کاندیدانەدا هەبێت کە دادەنرێن بۆ بەغدا.
د. فواد مەعسوم کە لە ٢٠٠٣ ەوە لەدوای رووخانی رژێمی پێشوەوە چەندین پۆستی جیاواز جیاوازی وەرگرتووە لەبەغداو سەرجەم سەرکردە سیاسییە عێراقییەکان دەناسێت، داوا دەکات لە حیزبەکەی کە بابەتیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکەن و خەڵكی شایستە دابنێن.
فواد مەعسوم کە لەناو مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا ناوی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەهات، لەو نامەیەیدا رایدەگەیەنێت کە ئەو خۆی کاندید ناکات بۆ ئەو پۆستە و ئەو کارە ناکات.    




PM:09:51:15/07/2014