لە هەفتەی داهاتوودا بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت و پلەی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت بۆ ژێر سفر
ماڵپەڕە جیهانییەکانی کەشوهەوا و شارەزایانی ئەو بوارە پێشبینی دەکەن هەفتەی داهاتوودا هەرێم بکەوێتە ژێر شەپۆلێکی سەرماوەو، بەفر لە سەنتەری شارەکان ببارێت و، پلەی گەرما تا -٦ لە هەندێک رۆژدا دابەزێت.
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، پێشبینی دەکات رۆژانی هەفتەی داهاتوو شەپۆلی سەرماو بەفرو لە باشوری کوردستان بەردەوام بێت و، رۆژانی سەرەتای هەفتە بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان و لە شارەکانیش بارانببارێت، هاوکات پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و لە هەندێک رۆژدا پلەی گەرما بۆ -٦ دابەزێت.
ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بەفر لە سەنتەری چەند شارێکی باشوری کوردستان ببارێت.
سێ رۆژە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لەباشوری کوردستان کردووەو، لە چەندان شوێن بە لێزمە باران باریووەو بۆتە مایەی دروستبوونی لافاو.
PM:10:09:13/01/2022