هەولێر.. تەرمی کەسێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو تەرمی کەسێکیان بە کوژراوی لە گەڕەکی کوڕانی عەنکاوە دۆزیوەتەوە.

ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەم، لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند " شەوی رابردوو لە گەڕەکی کوڕانی عەنکاوە، حاڵەتێکی کوشتن روویدا، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ناسراو سوارە خورشید) کوژراوە".

هەرلە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە " دوای گەیشتنی هێزەکان بە شوێنی رووداوەکە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوون تا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر کە تاوانەکەی ئەنجام داوە".




AM:10:11:15/01/2022