ئەندامێکی پەرلەمانی
کوردستان لەسەر پشکی گۆڕان دەڵێت، "گۆڕان ئێستا لە قۆناخی بنیاتنانەوەیە
لە هەموو ئاستەکانی سیاسی رێکخراوی ،هاوپەیمانی، حکومی، چاوخشاندنەوە بەهەموو
هەڵوێستەکان و راستکردنەوەی هەڵەکان".
لە نوسینێکدا، یاسین
خزر، پەرلەمانتاری کورد لە پشکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەڕەی فەرمی خۆی دەڵێت" هەندێک
بەناو نوێنەر و لادەر لەو پەیمانە ئەخلاقی و یاسایی و سیاسییەی بە خەڵکی کوردستان
و گۆڕانیان دابوو بەرگەی بەخۆداچونەوە ناگرن و بە پاساوی پەرۆشی درۆزنانە و
نمایشکارانە خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەکێشننەوە و بە دوای بەرژەوەندییە کەسیەکانی
خۆیان وێڵ دەبن".
دەشڵێت" رۆژێک
راستیەکانیان بۆ خەڵک دەردەکەوێت و دەکەونە بەر نەفرەتی مێژوو و خەڵکی کوردستان
،وەک بێ وەفاترین و خۆپەرسترین پیاوی بچوک دەناسرێن".
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی
٢٠٢١دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بزوتنەوەی گۆڕان هیچ
کورسییەکی بەدەست نەهێنا، ئەمەش بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتی
بزوتنەوەکە و خانەی راپەڕاندن.