لە ناوچەی قەرەتەپە کە ناوچەیەکی جێناکۆکە لە باکوری پارێزگای دیالەیە، کچێک و دایکێک لە دوو رووداوی جیاوازدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی میدیا عێراقییەکان کچەکە ١٨ ساڵەو خوێندکاری ئامادەییە لە رێگای پەتەوە خۆی خنکاندووە.
لەلایەکی ترەوە ژنێکی ٣٠ ساڵە دایکەو چەند مناڵێکی هەیە هەر لە هەمان شار قەرەتەپە، بەهۆی کێشەی دەرونییەوە خۆی خنکاندووە.
هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە هەردوو رووداوەکە.