دوو شەممەو پێنج شەممە بەفر دەبارێت
پلەی گەرما لە پێج شەممەدا ١٨ پلە لە ژێر سفرەوەیە

ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان کەشێکی سارد بەسەر دەبات کە چەندان ساڵە سەرماو سۆڵەی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەی گەرمای شارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، پارێزگای سلێمانی پلەی گەرمای - ١٨ دەبێت.

ماڵپەڕی ئەکواوێزەر کە ماڵپەڕێکی کەشوهەوای جیهانییە  لە زانیارییەکانی کە لەسەر ماڵپەڕەکەی هەیەو، بە تایبەتی دەربارەی شارەکانی هەرێم دەکەونە کەشێکی ساردەوە، لەگەڵ ئەوەی دوو شەممە و پێنج شەممە بەفر دەبارێت، پلەی گەرمای رۆژی پێج شەممەی سلێمانی لەگەڵ بەفرباریندا دادەبەزێت بۆ -١٨ پلە، کە چەندان ساڵە باشووری کوردستان کەشی لەو شێوەیە ساردی بەخۆوە نەبینیووە. 

ئەمە لە لە کاتێکدایە دوو هەفتەیە هەرێمی کوردستان بە بارێکی نا ئاسایی کەشوهەوادا تێدەپەڕێت و بارانبارینێکی زۆر و بارینی بەفرێکی زۆر لە چیا بەرزەکان بەدیدەکرێت.





PM:08:18:15/01/2022