هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی سەرەکی دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاتەوە، به‌هۆی دابارینی به‌فرێكی زۆر، ڕێگەی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان بۆسه‌ر چیای سه‌فین و كه‌پكی گه‌رۆته داده‌خرێت، له‌به‌ر چڕی به‌فره‌كه له‌سه‌ر ڕێگەکە و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینیش بۆ چه‌ند مه‌ترێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاوڵاتیان و شۆفێران له كاتی ئێستادا وه‌كو رێگەی به‌دیل ده‌توانن ڕێگەی (هه‌ولێر- شه‌قڵاوه -هیران) به‌كاربێنن كه له كاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییه.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هه‌ولێر داواشی له هاوڵاتیان كردوه، هاتوچۆكردنیان سنوردار بكه‌ن و له حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت گه‌شت نه‌كه‌ن.