سبەینێ مووچەی (وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوان) دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ چواشەممە مووچه‌ی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابه‌شده‌كرێت، بڕیارە سبه‌ینێش تەنها مووچەی یه‌ك وه‌زاره‌ت دابەشبكرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" سبەینێ پێنجشەممە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی (وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوان) بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەی دەستپێکرد، بەڵام پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت. 



AM:09:40:19/01/2022