لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە (١٢) هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردوە

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر، لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە (١٢) هەزار گەشیار لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە سەردانی هەولێریان كردوە.

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند" تەنیا لە رۆژانی (٢٠، ٢١)ی ئەم مانگەدا، زیاتر لە (١٢) هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوونەتە هەولێر". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەم مانگەدا زیاتر لە (١٣٠) هەزار و (٣٩٦) گەشتیار تەنیا لە رێگەی بازگەكانەوە سەردانی هەولێریان كردووە. 



PM:03:50:22/01/2022