له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت" پۆستە بدرێت بە کەسێک کە لە قۆناغە جیاجیاکان خەباتی سیاسی و حزبایەتی نمونەی خۆراگری و دڵسۆزی بو بێت بۆ پرینسیپەکانی یەکێتی و ھەڵوێستەکانی رابردوی ئەمەی بۆ یەکێتییەکان(نەک تەنھا بۆ من)، سەلماندبێت".
ئه‌مه ده‌قی رونکردنه‌وه‌که‌یه که له‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه
روونکردنه‌وه‌که
لە چەند کەناڵێکی راگەیاندنی جیا، باس لەوەکراوە کە گوایە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار من داوای دڵنایکردنەوەم لە کاندیکراوێکراوێک کردبێت.
بۆیە لێرەدا رایدەگەیەنم: کە داوای دڵنیاکردنەوەم لە ھیچ کاندیدکراوێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەکردوەو نایکەم. چونکە دەبێت ئەو کەسەی کاندید دەکرێت خۆی ئەو مەرجانەی تێدا بێت کە کوردستانیان و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی لێی دڵنیابن.
ئەندامانی یەکێتیش کاتێک دڵنیا دەبنەوە، کە ئەو پۆستە بدرێت بە کەسێک کە لە قۆناغە جیاجیاکان خەباتی سیاسی و حزبایەتی نمونەی خۆراگری و دڵسۆزی بو بێت بۆ پرینسیپەکانی یەکێتی و ھەڵوێستەکانی رابردوی ئەمەی بۆ یەکێتییەکان(نەک تەنھا بۆ من)، سەلماندبێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه روونکردنه‌وه‌که سه‌ره‌تا له ماڵثه‌ڕی تۆری هه‌واڵی سلێمانی و رووداو بلآوکرایه‌وه دواتر له ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، pukmedia بلآوکرایه‌وه.