د. نه‌جمه‌دین که‌ریم
د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارێزگاری که‌رکوک یه‌کێکه له کاندیده کورده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، ئه‌مه له‌کاتێکدا مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کاندیدی تریشی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند د. نه‌جمه‌دین که‌ریم دوێنێ واته 16 ی ته‌موز سیڤی خۆی پێشکه‌شی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
ئه‌م خۆ کاندید کردنه‌ی ناوبراو له کاتێکدایه شه‌وی رابردوو، جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه (کۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار) بڵاویان کرده‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی هیچ کاندیدێک بۆ ئه‌و پۆسته "قبوڵ ناکه‌ین".( واته کاندیدی تریان ده‌بێت).
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ناکۆکییه‌کی توندیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی ( ماوه بۆ درێژکراوه) مه‌سعود بارزانیداو زۆر ئه‌سته‌مه که کاندیدکردنی ئه‌و له‌لایه‌ن پارتییه‌وه په‌سه‌ند بکرێت.
سپی میدیا زانیویه‌تی که ناوبراو په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی شیعه‌و به‌تایبه‌تی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌یه که پێده‌چێت بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان پشت به‌و لیسته ببه‌ستێت.