لەبارەی زیاد بوونی نرخی ئەمپێرەکانی کارەبای مۆلیدە بۆ سەروو ٢٠ هەزار ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكردن لەمافی خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت  "دەنگۆی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە زیاتر بێت لە ٢٠ هەزار دینار دوورە لەڕاستیەوە".

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی کانوونی دووەم  تاریق سەمین، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكردن لەمافی خاوەن مۆلیدەكانی سلێمانی ڕوونیکردەوە، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو سبەی یەكشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ لەسەرجەم مۆلیدەهەلییەكان پێوەری كاركردنی مانگی (١) وەردەگیرێت، كە زیاتر لە٣٠٠ كاتژمێر كار بە مۆلیدە كراوە.

 

ڕاشیگەیاند "پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی و نرخی گاز ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت ، لەسەر كەمبوونەوەی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، كە سبەی نرخی گاز دەگیرێت".

 

وتیشی "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، گوایە بۆ ئەم مانگە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەئەهلییەكان دەگاتە سەروو ٢٠ هەزاردینار، ئەوە دوورە لە ڕاستیەوە و تەنها چەند مۆلیدەیەكی بازرگانی ٢٤ كاتژمێری نەبێت، ڕەنگە بگاتە ئەو نرخە، بەڵام بەتێكرا شتی وانیە و ڕاست نیە.




PM:07:29:29/01/2022