پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق: دۆخی سیاسی عێراق تەواو نالەبارە وخەڵک توشی دڵەڕاوکێ بووە

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی شێرکۆ میر وەیس، بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکرد، دۆخی سیاسی عێراق تەواو نالەبارە، خەڵک توشی دڵەڕاوکێ بووە،

 

ئەمڕۆ ٢٩ی کانوونی دووم، شێرکۆ میروەیس پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکرد، دۆخی سیاسی عێراق تەواو نالەبارە، خەڵک توشی دڵەڕاوکێ بووە، هێزە سیاسیەکان باوەڕیان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات و بوون بە ئۆپۆزسیۆن نیە، هێزەکان هێندەی پلانی تەسفیەکردنی یەکیان هەیە، هێندە پلانی ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەیان نیە.

 

وتیشی"هێندە دەخالەتی وڵاتان لەکاروباری عێراق زۆرە، هەندێکجار هەست دەکرێت عێراق خۆی غایبە، گەر خاوەن خەبات و ژیرەکان نەیەنە سەر هێڵ، عێراق لەبەردەم قەیرانی گەورەدایەلەکاتێکدا هێزە شیعەکان ناکۆکن و بۆ سەر بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر دابەشبوون، ئەم ناکۆکیە بۆ نێو هەرێمی کوردستانیش گواستراوەتەوە،  پارتی کە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و عەرەبی سونە هەیە، کار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات، یەکێتیش کە ڕای لەچوارچێوەی هەماهەنگیەوە نزیکترە، پۆستەکە بە ئیستیحقاقی خۆی دادەنێت.

 

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، لەحاڵەتی خراپی دۆخی عێراق دا، دەبوو کورد و هێزە سیاسیەکان پلان و ستراتیژی هاوبەشیان هەبووایە، بەتایبەت گەر کورد لەکەرکوک یەک لیست بایە، لەبری ٦ کورسی، ٨ کورسی دەهێنا، لە خانەقین لەبری کورسیەک، دوو کورسی دەبرد، لەموسڵیش هەروەها، ڕاشیگەیاند "ئەوەی لەسەر سەرۆک کۆمار دەگوزەرێ کێشمەکێشی حیزبیە، مەسەلەکە بۆ ئێمە وەکو یەکێتی بووەتە شەڕی ئیرادە، گەر عێراق بەتەوافق بەڕێوەنەبرێت، ڕەنگە حکومەتی زۆرینە دۆخەکە بە ئاقاری خراپ ببات و لەو ڕووەوە گەرەنتی نیە."

 

 




PM:11:38:29/01/2022