عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "بوونی ناوەكەم لەسەر ئەو دەبە نەوتانە پێ هەڵە بووە و نەدەبوو بكرێت و داوای لێبوردن دەكەم و لە دڵیشەوە ناڕەحەت و پەشیمانم".
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لەپەرلەمانی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەوانەی ماڵ و سامان و دارایی خۆیان دەبەخشن بە شەو و ڕۆژ و بە نهێنی و ئاشكرا، پاداشتیان لای پەروەردگاریانە لە ڕۆژی دواییشدا نە ترسیان هەیە نە دڵتەنگیی و خەم".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دەمەوێ لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەكانی دابەشكردنی نەوت و بوونی ناوی بەندە لەسەر دەبە نەوتەكان ئەوەتان عەرز بكەم، لە هەموو بارودۆخێكی سەختی خەڵكدا بەرلەوەی داوا لە خەڵك بكەم ببەخشن، لەخۆمەوە دەستم پێكردووە و ماڵ و پارە و موچەی خۆمم بەخشیوە جگە لەوەی شتێك بەخۆم نەكرابیت، تەكلیفم بۆ هەژارێك، نەخۆشێك، كەمئەندامێك، دەردەدارێك، لە خێرخواز و خواپێداو و دەوڵەمەندێك كردووە و پێویستییەكەیم دابینكردووە و خوای گەورەش بە كاروكردەوەی هەمووان باشتر ئاگادارە!".
هەروەها وتویەتی "بەڕاستی بوونی ناوەكەم لەسەر ئەو دەبە نەوتانە پێ هەڵە بووە و نەدەبوو بكرێت و داوای لێبوردن دەكەم و لە دڵیشەوە ناڕەحەت و پەشیمانم".