كاندیدێكی سەرۆك كۆمار رەتكرایەوە


بەرپرسێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، كاندیدێكی سەرۆك كۆماری عێراق رەتكرایەوە بەهۆی نەبوونی مەرجی تەمەن لە سیڤییەكەیدا.

د.سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، شیلان فوئاد عەبدوللـەتیف كە یەكێك بوو لە كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ناوەكەی لە لیستی كاندیدان دەرهێنرا و دوورخرایەوە وتویەتی "تەمەنی یاسایی كاندید  بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت، بەڵام شیلان فوئاد عەبدوللـەتیف تەمەنی لە خوار 40 ساڵە و هەر بۆیە ناوەكەی دەرهێنرا و دوورخرایەوە."
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق ناوی 25 كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بڵاوكردەوە كە رێوشوێنە یاسایی و دەستوورییەكانیان تەواوە و چوونە كێبڕكێی پۆستی سەرۆك كۆمار.




PM:03:05:31/01/2022