سلێمانی؛ لە 5 رۆژدا 18 هاوڵاتی بە كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 5 رۆژدا 18 هاوڵاتی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییان كرووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەماوەی پێنح رۆژدا 18 هاوڵاتی بەكۆرۆنا كۆچی دواییان كردووە هیچ كامیان ڤاكسینیان دژی كۆرۆنا وەرنەگرتووە، جەخت دەكەنەوە كە بەكارهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ڕێگایەكە بۆ كەمكردنەوەی  نیشانەكان و مەترسییەكانی سەر ژیانت.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی پارێزگای سلێمانی لە بەكارهێنانی ڤاكسیندا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.




PM:05:06:31/01/2022