راوێژكارێكی مەسعود بارزانی رایدەگەیەنێت، ئەو قسەو باسانەی لەبارەی كشاندنەوەی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكرێن كە لەدواساتدا رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی دیاریكراو بكرێن پڕوپاگەندەن.
مەسعود حەیدەر، راوێژكاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاندووە "هۆشیار زێباری كاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و تەوافوقی لەسەر كراوە و سەرۆك كۆماری داهاتووە".
بڕیارە رۆژی 7ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە هەریەكە لە بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی، هۆشیار زێباریش كاندیدی پارتییە بۆ ئەو پۆستە لەگەڵ ژمارەیەك كاندیدی دیكەی كورد.