لە بەرواری 22ی2، 237 منداڵ لە سلێمانی لەدایكبوون


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەرواری 2-2-2022 لەنەخۆشخانەكانی سەنتەری سلێمانی 237 منداڵ لەدایكبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە ئەمڕۆ 2-2-2022 لەنەخۆشخانەكانی ناو سەنتەری سلێمانی 237 منداڵ لەدایكبوون، لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری 33 منداڵ لەدایكبوون، لەنەخۆشخانە تایبەتەكانیش  204 منداڵ لەدایكبوون.

هەر ئەمڕۆش د.فایەق گوڵپی، پزیشكی نەشتەرگەری گشتی لە فەیسبوكی خۆی نووسیبوی، بڕیاربوو ئەم نیوەڕۆیە لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێك بكات، لەبەر ئەوەی  رۆژی2/2/2022 بووە نەشتەرگەرییەكەیان دواخست.

گوڵپی وتویەتی "هۆكاری دواخستنی نەشتەرگەریەكە ئەوەبوو  ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی سكپڕ نەشتەرگەری مناڵبونیان بۆ دەكرێت، حەز دەكەن رۆژی لە دایكبونی مناڵەكەیان مێژوویەكی جوانی وەك 2/2/2022 بێت".




PM:11:37:02/02/2022